چاونیوز/ پێشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ی ڕەشەمەی 1398، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی “عالیە بەخشی” کچی “بەهمەن”، خەڵکی گوندی “وشتەپە”ی بۆکان هەوڵی خۆکوشتنی دا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕاگەیاند: “ئەو کچە بەهۆی دۆخی خراپی ئابووریی بنەماڵەکەی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، هانای بۆ خۆکوژی بردووە”.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها گوتوویهتی: “بنەماڵەی ئەو کچە زوو فڕیای کەوتوون و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە، ئێستا لە بەخشی ئای.سی.یوو لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە”.
ههنووکه، باری تەندروستیی “عالیە” زۆر ناجێگیره و ئەگەری گیانلەدەستدانی زۆرە.