ڕۆژی دووشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٢، هاونیشتمانییەک بەناوی “محەممەد ئەمینی فەر (جۆخۆر) خەڵکی ئاوایی “ئاڵیاوێێ جۆخۆران” سەر بە شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئەو هاونیشتمانییە دوای ئەوەیکە بەبێ بەڵگەی قەزایی و بە توندووتیژی دەگیرێت، بۆ گرتنگەیەکی ئەمنییەتی لە ورمێ دەگوازرێتەوە.
هەتا ئێستا لەهۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی محەممەد ئەمینی فەر هیچ زانیاریەکی ورد لەبەر دەست دا نییە.