چاونیوز: بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٠، حوكمی ئێعدامی هاونیشتمانییەک بە ناوی “ئەڕشەد جەودەت ڕەبەت” ٥٢ ساڵە كوڕی مەدەنی خەڵكی ئاوایی “شەشماڵ” سەر بە باژێری ورمێ لە بەندیخانەی زەنجان جێبەجێ كرا.
ناونراو چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە ھۆشبەرەكان لە زنجان دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی حكوومەتەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.