چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار بەناوی “لوقمان سەیدە(جۆڵا)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەوە شارە بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر کرا.
هەتا ئێستا لە هۆکاری گیران و ئەو تۆمەتانەی وەپاڵی دراوە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.