چاونیوز: ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، فەرزاد سامانی خەڵکی شاری مەهاباد دوای ١٣ مانگ ڕاگیران و لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٢میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.
ئەو خوێندکارەی ماستەری بەشی کۆمەڵ ناسی ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩، وێڕای خوێندکارێکی دیکە لە خەوتنگەی خارەزمی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرابوو.
هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتن و ئەو تۆمەتانەی وەپاڵی دراوە زانیارییەکی ورد لەبەر دەست دا نییە.