چاونیوز: خۆکووژی لاوانی کوردستان، هاونیشتمانییەکی خەڵکی کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “فەرهاد کەمانگەر” کوڕی “نەسیم”، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی گوندی “تفێن” دانیشتووی کامیاران، بە خواردنی “حەب” کوتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لە ماوەی ٣ ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمە سێیەمین هاونیشتمانی کوردە کە لە شارەکانی کوردستان(دیواندەرە، تیکاب و کامیاران) کوتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.