بەرەبەیانی هەینی ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، هاونیشتمانییەکی خەڵکی نەغەدە بەناوی “ئازاد بەندەری” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتییەوە بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر کرا.
ئەو هاونیشتمانییە بەشێوەیەکی پڕتوندوتیژ و بێ ڕێزی پێکردن لە ماڵەکەی خۆی گیراوە.
ئازاد بەندەری خێزاندارە و خاوەن دوو منداڵە.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری گرتن و تۆمەتەکانی دژی ئەو هاونیشتمانییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەست دا نییە.