هاونیشتمانییەکی ٤٠ ساڵە خەڵکی گوندی “ئاڵیاوێ”ی سەر بە شاری نەغەدە بە ناوی “محەممەد ئەمینی فەر” (جۆخۆر)، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهاباد بە سەرۆکایەتیی “سەجاد دووستی”، بە ٢ ساڵ و ٥ مانگ بەندكران حوکم درا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: ئەم هاونیشتمانییە بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەت” و “تەبلیغ دژی نیزام” سزا دراوە.
محەممەد ئەمینی فەڕ ڕێکەوتی ١١ی بەفرانباری ١٤٠٢، بەبێ حوکمی دادوەر و بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەكەی، بە شێوەیەکی توندوتیژ دەسبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان لە ورمێ ڕاگوێزرابوو.
ناوبراو دوای کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتەی ٢ ملیارد تمەنی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرابوو.