چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “بڵەسەن” سەر بە شاری بانە بە ناوی “ئەنوەر ڕەسووڵی”لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
هەتا ئێستا هیج زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەسبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەر دەست دا نییە.