سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٥ی پووشپەڕ ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی “سەردۆش” و دانیشتووی شاری مەریوان بە ناوی “ئیدریس دادرەس” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لەم بارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە #چاونیوز ڕاگەیاند: هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی لە گۆڕەپانی “جیهاد” و هاوکات لەگەڵ لێدان و بێڕێزیکردن لەبەرچاوی خێزانەکەی دەسبەسەریان کرد.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی سەر ناوبراو لەبەر دەست دا نییە.