ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هاونیشتمانییەکی ٣٨ ساڵەی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی “کاوە چووپانی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە #چاونیوزی ڕاگەیاند: کاتژمێر ١٠ی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، لەکاتێکدا ئەم هاونیشتمانییە لە سەر شەقامی “ساحلی” گەیشتبووە نزیک شوێنی کارەکەی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەورەی دراوە و بە بێ فەرمانی دادگا دەسبەسەر کراوە.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی راگیران، هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکان دژی کاوە چوپانی لەبەردەستدا نییە.