لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “چواردیوار” سەر بە شاری بۆکان بەناوی “هێمن ئاتەشتەر” لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئەو هاونیشتمانییە بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر و بۆ شوێنەکی نادیار گوازرایەوە.
هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاونیشتمانییە، هیچ زانیارییەکی ئەوتۆ لەبەر دەست دا نییە.