لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “ڕەشید ڕەحیمی”، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی ئەم شارە، بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی نیزام”، بە ١٢ مانگ بەندکران سزا درا.
ئەم هاونیشتمانییە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، بەبێ حوکمی دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و دوای کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.
ڕەشید ڕەحیمی پێشتریش چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگ و دەسبەسەر کرابوو.