ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠۳، دوای كۆچی دوایی «مەعسوومە دروودی» خەڵکی گوندی ”کاوانە” سەر بە شاری كامێران و دایكی شەهیدێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران, «فەیزوڵڵا شادی» لە کاتی ئامادەکردنی پرسەنامەی ناوبراودا وشەی شەهیدی بۆ «عوسمان شەفیعی» كوڕی ناوبرا بەکار هێناو كە دواتر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
فەیزوڵڵا شادی نەوەی دایە مەعسووم و هاوکات لەگەڵ دەسبەسەرکرانی، دووکانەکەشی پلۆمپ کراوە.
وشەی شەهید لەنێو گەلی كورددا وشەیەكی پیرۆز و جێگەی ڕێز و شانازییە کە بۆ ئەو تێکۆشەرانەی کە لە ڕێگەی ئازادی و سەربەستی کوردستان گیانیان بەخت دەکەن بەکار دەهێنرێت، هەر بۆیە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بە بەکارهینانی ئەو وشەیە بۆ تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی، زۆر هەستیاران و بە توندی کاردانەوە نیشان دەدەن.