چاونیوز: ڕۆژی ٨ی سەرماوەزی ١٣٩٩، بەشێک لە پەرستارانی نەخۆشخانەکانی سنە بەهۆکاری پێنەدانی مووچە و دەسمزی وەپاشکەوتووی خۆیان لەبەر دەرگای ڕێکخراوی نیزام پزشکی ئەو شارە کۆبوونەوە.
سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە، سەرەڕای دۆخی کۆڕۆنا و ئەو هەموو گوشارەی لەسەر پەرەستاری نەخۆشخانەکانی سنە هەیە بەڵام ماوەی نزیک بە یەک ساڵە بەشێک لە هەقدەست و زیادەکارییان پێ نەدراوە.
ئەو هەڵوێستەی پەرەستاران لە کاتێکدایە کە بودجەیەکی ١١ هەزار و ٥٠٠ پیلیۆن تمەنی تایبەت بە پاک کردنی قەرزی پەرەستارانی سنە پەسەند کراوە.