کۆمەڵێک لە جووتیارانی چەوەندەرکاری شاری پیرانشار بە هۆی پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە داواکارییەکانیان، دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان و کورد؛ ژماره‌یه‌ك له جوتیارانی چه‌وه‌نده‌ركاری شاری پیرانشار له ناڕه‌زایه‌تی به دیاری كردنی نرخی له‌خواره‌وه بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان وپێنەدانی پاره‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتیان ئانجامدا.
هەر بە پێی هەواڵی گەیشتوو؛ ناڕازییان باسیان لەوە کردووە کە له مانگی خه‌رمانانی ساڵی ڕابردووەوە چه‌وه‌نده‌ره‌كانیان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و ڕاده‌ستی کارگاکانی قه‌ندی ئەو‌شاره‌یان كردووه، به‌ڵام له‌و كاته‌وه تا ئێستا پاره‌كانیان پێ نەدراوە.
كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه، به‌هۆی نه‌دانی پاره‌كانیان له بارودۆخێكی دژواری گوه‌زران به‌سه‌ر ده‌به‌ن و، هه‌ربۆیه تا وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م پاره‌كانیان ده‌ست له كۆبوونه‌وه ناڕەزایەتییەکان هه‌ڵناگرن.