چاونیوز: ئەمڕۆ یەک شەممە، ٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، بەشێک لە خەڵکی کاسبکار و مریشک فرۆشی شاری شاباد لەبەرامبەر بینای فەرمانداری ئەو شارە بە هێمای ناڕزایەتی کۆبوونەوە.
ئەم خەڵکە ناڕازییە دەڵێن مەبەستیان لەم گردبوونەوەیە ئەوەبووە کە، لەلایەن هێزەکانی پۆلیس(ئەماکین)شوێنی کاروکاسبیان لێ داخراوە و ئیزنیان پێنادەن بۆ بژێوی ژیانی خۆیان لەم دۆخە قەیراناوییە کاسبی بکە.
هێزەکانی نیزامی بە پاساوی هەبوونی ڤایرووسی کۆرۆنا گووشیاریان بۆ خەڵک هێناوە کە دەبێ دووکان و بازار دابخەن بەڵام لەبەرامبەریش دا بەرپرسانی حکومەتی و لایەنە پێوەندیدارەکان ئامادە نین هیچ جۆرە هاوکارییەکی ئەو خەڵکە بەستەزمان و هەژارە بکەن. هەر ئەمەش وایکردووە کە ڕۆژ بە ڕۆژ چینی هەژارو وکەم دەرامەد و کرێکار، بەشێوازی جۆربەجۆر لە هەمبەر ئەو ڕەوشە ئاڵۆزە ناڕزایەتی دەببڕن.