سێ ده‌سبه‌سه‌رکراوی خه‌ڵکی بۆکان و کامیاران دوای زیاتر له مانگێک چاره‌نووسیان هه‌روا ناڕوونه. ئه‌و سێ که‌سه له شه‌پۆلی گرتنه‌کانی دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی پشتیوانی له عفرین که له چه‌ند شوێنێکی کوردستان وهڕێخرابوون گیراون.
له کامیاران زانا مه‌حموودی دوای مانگێک که‌س به سوراغی نازانێ. ئه‌و ڕۆژی 21ی ڕه‌شه‌ممه له‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات له سنه گوازرایه‌وه.
ڕۆژی 23ی ڕهشهممهش له بۆکان دوو که‌س به ناوه‌کانی جه‌عفه‌ر ئه‌مینی و حامید سپێهری که له ئه‌ندامانی ڕێکخراوی ژینگه‌پارێزیی “وڵات” بوون، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانه‌وه.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا ڕوون نییه ئه‌و دوو که‌سه له بۆکان بۆ و له‌سه‌رچی گیراون، به‌ڵام وێده‌چێ ئه‌وانیش هه‌ر به‌هۆی هه‌وڵدان بۆ کۆڕوکۆبوونه‌وه پێکهێنان گیرابن.
شایانی باسه ئه‌و سێ زیندانییه سیاسییه له دوای گیرانیان تا ئێستا چاویان به بنه‌ماڵه‌که‌یان نه‌که‌وتووه و نه‌یانهێشتووه به ته‌له‌فونیش پێوه‌ندییان پێوه بکه‌ن، هه‌روه‌ها له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ریش بێبه‌ش کراون.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،