ره‌مه‌زان عه‌زیزی، خه‌ڵکی گۆندی دریاز له ناوچه‌ی مه‌هاباد که له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌وشاره بانگ کرابوو و دوایە دەسبەسەر و زیندانی کرابوو، دوای 5 ڕۆژ لە گیرانی چارەنووسی ناروونە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماف‌نیوز، ساریا عه‌زیزی هاوسه‌ری ناوبراو ڕایگەیاندوە کە مێردکەی 54 ساڵی تەمەنە و ڕۆژی پێنجشه‌ممه 20ی به‌فرانبار بانگ کراوەتە ئیدارەی ئیتلاعات و دوای چوونی نەگەڕاوەتەوە ماڵێ و کەس بە سۆراغی نازانێ.
ڕه‌مه‌زان عه‌زیزی پێشتریش له پووشپه‌ری ساڵی 1394 بۆ ماوه‌ی 8 مانگ بێ ئەوەی دادگایی بکرێ و حوکم درابێ ده‌سبه‌سه‌رکراوە. خێزانی ڕەمەزان عەزیزی ده‌ڵێ کوره‌که‌شی کە هێمن عه‌زیزیی ناوە به تومه‌تی هاوکاریکردنی یەک لە حیزبە کوردییەکان بەدوایدا دەگەڕێن.
شایانی باسە لە رەوتی سەرکوتی خۆپیشاندان و نارهزایهتییەکانی ئەم دواییانەدا، ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی کوڕ و کچەکانیان لەدەروەی وڵاتە و لە حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکاندا چالاکن هەڕەشەیان لێکراوە که هه‌رچشنه چالاکییەکی سیاسی و تەبلیغیی ڕۆڵەکانیان دژ به نیزام و، پێوەندی و هاوکاریی ئەوان له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی دژبه‌ری حکومه‌ت بە زیانی بنەماڵەکانیان لە نێوخۆی وڵات دەشکێتەوە.