له یه‌ک حه‌وتووی ڕابردوودا هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان له شاری سنه شه‌ش که‌سیان ده‌سبه‌سه‌ر کردووه. له شاره‌کانی سه‌قز و بۆکانیش ده‌سبه‌سه‌رکردنی چالاکانی کورد به‌رده‌وامه.
به‌پێی ڕاپورتی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 28ی پووشپه‌ر 1997 خاتوو سه‌یران ئارامش له گه‌ڕه‌کی 35ی سنه له‌لایه‌ن هێزهئهمنیهتییهکانهوه ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی ناایار گوازڕایه‌وه.
خاتوو سه‌یران ئارامش خه‌ڵکی گه‌وره‌دێی حوسێنئابادی باشوری سنه‌یه و بۆ چاوپێکه‌وتنی یه‌کێک له ئاشناکانی چوبووه گه‌ڕه‌کی 35ی سنه و به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوونی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له حیزبه کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی گیراوه.
له هه‌واڵێکی دیکه‌دا و هه‌ر له سنه چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر مه‌ئمووره‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات که‌سێکیان به ناوی میلاد ساعیدپه‌نا ته‌مه‌ن 22ساڵه ده‌سبه‌سه‌ر کردووه و هاوکات ئه‌و هێزانه که‌سێک به ناوی عه‌لی ئهڵڵاویسی خه‌ڵکی ئاوای کوڕکوڕه له ناوچه‌ی سه‌ڵواتاوا ده‌سبه‌سه‌ر ده‌که‌ن. ناوبڕاو له‌دایکبووی ی 1352هه‌تاوییه ساڵی 1382به تۆمه‌تی هاوکاریکردنی یه‌کێک له حیزبه کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی چه‌ند مانگ ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو.
هه‌ر له درێژه‌ی ڕه‌وتی گرتنی چالاکانی کورد ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 24ی پووشپه‌ڕیش سێ که‌س به ناوه‌کانی سیروان ئه‌رغه‌وانی، ته‌مه‌ن 26ساڵ، کوڕی خوداکهرم، ئه‌میر ڕه‌زایی، ته‌مه‌ن 25ساڵ، کوڕی جه‌میل و فه‌رزاد سادقی، ته‌مه‌ن 34 ساڵ و کوڕی حه‌بیب، خه‌ڵکی ئاوای ته‌نگیسه‌ر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به ته‌له‌فوون بانگ کراون و ده‌موده‌ست ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
ڕۆژی چواشه‌ممه 27ی پووشپه‌ڕیش هێزه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری سه‌قز، سه‌عدوون خه‌لیلی کوڕی بههائهدینیان ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نه‌زانراو گواسته‌وه. سه‌عدوون خه‌لیلی له گه‌ڕه‌کی که‌ریمئاوای سه‌قز له ماڵی باوکی بهتومهتی ڕێکڵام بۆ حیزبه کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ر کراوه.
لهههوالێکی دیکه‌دا ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بۆکان شه‌هرام سه‌یدزاده و که‌ریم سه‌یدزاده (باوکی شه‌هرام)یان بانگ کردووه و دوای چه‌ند سه‌عات لێکۆڵینه‌وه ده‌سبه‌سه‌ریان کردوون. له مه‌ریوانیش ڕۆژی 22ی پووشپه‌ڕ ئیداره‌ی ئیتلاعات چالاکێکی کرێکاریی ئه‌و شاره‌ی به ناوی په‌یمان عه‌بدی ده‌سبه‌سه‌ر کرد.
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنچشه‌ممه 21ی پووشپه‌ڕیش ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری میاندواو چه‌ند که‌سی خه‌ڵکی گوێکجهلییان ده‌سبه‌سه‌ر کردوه که ناوه‌کانیان بریتین له : جه‌ماڵ خۆریانی، کاوه خزری، ئاکام خزری (ته‌مه‌ن 10ساڵ) و کامیل خزری.
شایانی باسه هه‌موو ئه‌و که‌سانه به تۆمه‌تی هاوکاریکردنی حیزبیکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی گیراون.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،