دوو که‌سی خه‌ڵکی شاره‌کانی سه‌قز و سه‌رده‌شت سێ حه‌وتوویه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ک له بارودۆخ و شوێنی به‌ندکرانیان نه‌زاندراوه. ئه‌م دوو که‌سه به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له حیزبه کوردییه‌کانی دژبه‌ری ڕێژیم گیراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری چاونیوز ڕوژی 12 گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ ”هوشمه‌ند عه‌لیپور”خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و ”محه‌ممه‌دی وه‌ستا قادر”، خه‌ڵکی سه‌قز، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتلاعاتی لشاری سه‌قزه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و له شوێنێکی نه‌زاندراو به‌ند کراون.
ئه‌م دوو که‌سه که به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تیی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی گیراون، له کاتی ده‌ستبه‌سه‌رکردنیاندا دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژ و له‌و په‌لاماره‌دا محه‌ممه‌دی وه‌ستا قادر بریندار بووه. ئه‌م دوو که‌سه له دوای گیرانیان‌ڕا تا ئێستا چاویان به بنه‌ماڵه‌کانیان نه‌که‌وتووه و هیچ هه‌واڵێک له چاره‌نووسیان نه‌زاندراوه.