بەیاننامە:
ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان: پێدانی خەڵاتی ساڵانەی کتێب بە بیرەوەرییەکانی کازم دارابی دەرخەری نێوەرۆکی ڕاستەقینەی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامییە
خه‌ڵکی مافخوازی کوردستان و ئێران!
ڕێکخراوه جیهانییه‌کانی مافی مرۆڤ!
له به‌ره‌به‌ری یادی سه‌رکه‌وتنی شۆرشی گه‌لانی ئێران، سی و حهوتهمین خولی خه‌ڵاتی کتێبی ساڵ له ئێران و له به‌شی به‌ڵگه‌یی، کتێبی “نقاشی قهوه‌خانه”ی، وه‌ک کتێبی ساڵ هه‌ڵبژاردووه. وه‌گێڕی ئه‌م کتێبه واتا “کازم دارابی” تاوانباری سه‌ره‌کی تێرۆری میکۆنووس، ئه‌وکات له‌لایه‌ن دادگای فێدراڵی ئاڵمان به تاوانی تێرۆری چوار سه‌رکرده و کەسایەتی نه‌ته‌وه‌ی کورد(د، سادق شه‌ره‌فکه‌ندی، هومایون ئه‌رده‌ڵان، فه‌تاح عه‌بدولی و نووری دێهکوردی) حوکمی هه‌تاهه‌تایی پێدرا که دواتر، ئه‌م تاوانباره دوای 15ساڵ زیندانی له ڕێکه‌وتی(20ی سه‌رماوه‌زی 1386) ئازاد کرا. ئه‌وکات “ڕۆناڵد جۆرج” دادستێنی گشتیی ئاڵمانی فێدراڵ ئه‌م تاوانه‌ی بە تێرۆری ده‌وڵه‌تی ناوبرد.
ئامانجی تێرۆریزم له‌ناوبردنی مافی مرۆڤ و دێموکراسییه، تێرۆریزم سه‌رجه‌م ئه‌و به‌هایانه ده‌کاته ئامانج که له مەنشووری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و باقی به‌ڵگه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان دا ئاماژه‌یان پێکراوه. پێدانی ئه‌و خه‌ڵاته به بیره‌وه‌ری و نووسراوه‌کانی تێرۆریستێکی ده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێ که ئه‌م ڕێژیمه هانده‌ر و پشتیوانی تێرۆر و تێرۆریستانه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژی پێڕێنسیپه‌کانی مافی مرۆڤ و دێموکراسییه. له‌لایه‌کی تر، له‌م نیزامە دژه مرۆڤه‌دا هه‌ر ته‌نیا چه‌مکی “کتێب” مابوو وه‌ک هێمای شارستانیه‌ت، کلتوور و پێشکه‌وتن به‌دوور له هه‌رچه‌شنه توندووتیژییه‌ک ڕۆڵ بگێرێ، به‌ڵام مه‌خابن ئه‌ویش بووه قوربانی سیاسه‌ته دژه به‌ها ئینسانییه‌کان و کەوتە خانەی پیلان و ئاژاوەگێڕی و سیاسەتی تێرۆر و دوژمنکارانەی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران.
ئێمه وه‌ک “ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان” وێڕای مه‌حکووم کردنی ئه‌م کرده‌وه ناڕەوایە داوا له سه‌رجه‌م ڕێکخراوه به‌رگریکاره‌کانی مافی مرۆڤ ده‌که‌ین وه‌ک بابه‌تێکی دژه مرۆڤی چاو له‌و کرده‌وه‌یه بکه‌ن و بێ هه‌ڵوێست نه‌بن.
ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
19ی ڕێبه‌ندانی 1398ی هه‌تاوی
8ی فێورییه‌ی 2020 ی زایینی