هاونیشتمانییەکی ٦٣ ساڵەی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی “مەجید دەریایی”، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی ئەم شارە بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی لە بەرژەوەندیی گرووپە دژبەرەکانی حکوومەت”، بە ساڵێک بەندی تەعزیری حوکم درا.
ناوبراو پێشتریش لە ڕێبەندانی ٩٦دا، دەسبەسەر و دوای سێ مانگ دەسبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادڕەسی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.
مەجید دەریایی ساڵی دواتر و لە ڕێبەندانی ٩٧دا، لەلایەن دادگای شۆڕش و گشتیی شنۆ، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان”، بە دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکران حوکم درا کە لە دادگای پێداچوونەوەدا بەندکرانەکەی بۆ سێ مانگ و دە مانگ کەم کرایەوە.