«نوورزاد عەلیمورادی» چالاکی سیاسی كە ماوەی ٨ ساڵە لە کەمپی لینای وڵاتی نۆروێژ دەژیت و داواكاری پەنابەریی پێشكەش كردووە، داواکارییەی لە لەلایەن ڕێکخراوی پەنابەرانی وڵاتی نۆروێژ ڕەت کراوەتەوە.
ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەردان، لە کەمپی لینای نۆروێژ لە ڕێگای فڕۆکەوە دیپۆرتی تورکیە کراوە.
ناوبراو لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ لە ترسی ئەوەیکە دیپۆرت و ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی بکرێت هەوڵی خۆکۆژیی داوە.
نوورزاد لە نەخۆشخانەیەک لە ئیستانبوڵ خەوێندراوە و ئەگەری دیپۆرتی بۆ ئێران هێشتا هەر هەیە.
نوورزاد عەلیمورادی تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشانە و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان، چالاكی سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.