چاونیوز: کاتژمێر ١ی شەوی دووشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ١٣٩٩، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شارۆچکه “پەسوێـ”ـی شاری پیرانشار، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵەیان بە ناوی “سەمیع شەریفیان” کوڕی “حەسەن” دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان نیوە شەو هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەو مێرمنداڵە و دەسبەسەریان کردووە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی “سەمیع شەریفیان”،”سپریـ”ـان بە سەر دەموچاوی باوک و دایکی “سەمیعـ”پڕژاندووە و پاشیوە و ئەو ژن و مێردەیان ئازار داوە.
ئە سەرچاوەیە هەورەها دەڵێت: “هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک بەو بنەماڵەیە ئەو مێرمنداڵە کوردەیان دەسبەسەر کردووە”.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو مێرمنداڵە کوردە لەبەر دەستدا نییە.