چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠١، مناڵێکی کۆڵبەر بەناوی “مانی حەبیبی” خەڵکی ئاوایی “حەشمەر” سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری “کەلەبەر”ـی نەوسوود لاقی بەسەختی بریندار بوو.
ئەو کۆڵبەرە ١٤ ساڵەیە بۆ چارەسەری پزشکی بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە ڕەوانە کراو.