چاونیوز: ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانانی ١٣٩٩، زیندانییەکی بەندکراو لە زیندانی ناوەندی ورمێ بە ناوی” فەرهاد ڕەحیمی”بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندان گیانی خۆی لە دەست دا.
بە پێێ هەواڵی چاونیوز، بە گوێرەی سەرچاوەکانی ناو زیندان: ڕۆژی دووشەممە ١٠ خەرمانان فەرهاد ڕەحیمی کە تووشبووی نەخۆشی دڵە سەردانی بێهداری زیندانی کردووە، بەڵام کارمەندانی زیندان بە پێدانی حەبی ئارام بەخش و موسەکین خۆیان لە پێڕاگەیشتنی جیددی بواردووە. لە کۆتاییدا سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە بە هۆی جەڵدەی دڵ گیانی خۆی لە دەست داوە.
فەرهاد ڕەحیمی زیندانی ٤۶ ساڵ تەمەن و خێزاندارە ٧ساڵ بەرێ بە تۆمەتی پێوەندیدار لە گەڵ مادە هۆشبەرەکان بە ١۵ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.