ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە محەممەد سدیق کەبودوەند دوای کێشانی 10 ساڵ زیندان سبەی هەینی لە زیندان ئازاد دەبێ.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتوە کە محەممەد سدیق کەبودوەند لە کاتێکدا سبەی بە دانانی زەمانەت ئازاد دەبێ کە دەبوا ڕۆژی سێشەممەی حەم حەتوویە و دوای تەواوبوونی ماوە زیندانییەکەی ئازاد ببا، بەڵام بە بیانووی ئەوەی سێ ڕۆژ زیاتر لە مەرەخەسی‌دا ماوەتەوە، ئازابوونەکەی بۆ سبەی هەینی دواخرا.
لەو ڕاگەیەندراوەدا باس لەوەش کراوە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام قانوونی کۆکردنەوەی تاوان لەسەر پەروەندەکەی ئەو جێبەجێ نەکراوە. بەپێی مادەی 134ی سزادان تەنیا حوکمی 10 ساڵ زیندانیی کەبودوەند لەسەری جێبەجێ دەکرێ و ئەو شەش مانگ زیندانەی دیکە ناکێشێ؛ هەر بۆیەش ناوبراو سبەی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد دەبێ هەتا ئەو بەشە لە پەروەندەکەی یەکلا دەبێتەوە.
محەممەدسەدیق كەبوودوەند لە ڕێكەوتی 10ی پووشپەڕی ساڵی 1386 دەستبەسەرو زیندانی كراوە. ناوبراو لە دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە تۆمەتی هەوڵدان بەدژی ئەمنیەتی میللی لە ڕێگەی دامەزراندنو بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، حوكمی 10 ساڵ زیندان‌و 6 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێندراوە.
محه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بوودوه‌ند، سەرۆکی ڕێكخراوی به‌رگریی له مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی داخراوی “په‌یامی مه‌ردۆم” له به‌ندیخانه‌دابوو كه خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تیی پێ به‌خشرا، هەروەها ته‌نیا جارێك مه‌ره‌خه‌سی پێدراوە ئه‌ویش به هۆی نه‌خۆشیی كوڕه‌كه‌ی‌و بە مەرجی شكاندنی مانگرتنه‌كه‌ی.