محەممەد سدیق کەبودوەند، رۆژنامەنووس و دامەزرێنەری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، پاش دە سال زیندانی ئازاد بوو. دوای کێشانی 10 ساڵ زیندان لە زیندان ئازاد بوو.
محەممەد سدیق کەبودوەند لە کاتێکدا ئەمڕۆ هەینی، 22ی بانەمەڕ بە دانانی زەمانەت ئازاد بووە کە دەبوا ڕۆژی سێشەممەی ئەم حەتوویە و دوای تەواوبوونی ماوە زیندانییەکەی ئازاد ببا، بەڵام بە بیانووی ئەوەی سێ ڕۆژ زیاتر لە مەرەخەسی‌دا ماوەتەوە، ئازابوونەکەی بۆ ئەمڕۆ هەینی دواخرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ڕابردوو لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتبووی سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام قانوونی کۆکردنەوەی تاوان لەسەر پەروەندەکەی ئەو جێبەجێ نەکراوە. بەپێی مادەی 134ی سزادان تەنیا حوکمی 10 ساڵ زیندانیی کەبودوەند لەسەری جێبەجێ دەکرێ و ئەو شەش مانگ زیندانەی دیکە ناکێشێ؛ هەر بۆیەش ناوبراو سبەی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد دەبێ هەتا ئەو بەشە لە پەروەندەکەی یەکلا دەبێتەوە.
محەممەدسەدیق كەبوودوەند ڕۆژی 10ی پووشپەڕی ساڵی 1386 دەستبەسەرو لە دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە تۆمەتی هەوڵدان بەدژی ئەمنیەتی میللی لە ڕێگەی دامەزراندن و بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، حوكمی 10 ساڵ و 6 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپا.
محه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بوودوه‌ند، سەرۆکی ڕێكخراوی به‌رگریی له مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی داخراوی “په‌یامی مه‌ردۆم” له به‌ندیخانه‌دابوو كه خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تیی پێ به‌خشرا، هەروەها ته‌نیا جارێك مه‌ره‌خه‌سی پێدراوە ئه‌ویش به هۆی نه‌خۆشیی كوڕه‌كه‌ی‌و بە مەرجی شكاندنی مانگرتنه‌كه‌ی.