ڕۆژی سێشەممە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٢، هاونیشتمانییەکی ٥٥ ساڵەی خەڵکی سنە بەناوی “محەممەدجەعفەر محەممەدی” بەدانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیون تمەنی بە شێوی کاتی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.
هیزە ئەمنییەتییەکان بەرەبەیانی دووشەممە ٤ی بەفرانبار بەبێ بەڵگەی قەزایی هێرشیان کردبوو سەر ماڵی ئەو هاونیشتمانییە و بە زۆریی هێز و توندووتیژی، دەسبەسەریان کرد.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە ١١ی بەرفرانباریش دوو کوڕی ناوبراو بەناوەکانی “مورتەزا و ئیبراهیم محەممەدی” دەسبەسەر کراون.
دەوترێت ئەو هاونیشتمانییە دوای تۆمارکردنی سکاڵا بە دژی هێزی ئینتزامی سنە لەهەمبەر لێدان و کوتان و بێ ڕێزی نایاسایی لە دادسەرای نیزامی ئەو پارێزگایە، دەسبەسەر کراوە.