سه‌ره‌ڕای ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینی به‌ربڵاو له هه‌مبه‌ر سزای ئێعدام بۆ محه‌ممه‌د سه‌لاس، ده‌روێشی گونابادی ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ی جۆزه‌ردان له زیندانی ره‌جایی شار، ئه‌و ده‌روێشه ئێعدام کرا.
محه‌ممه‌د سه‌لاس به‌وه تاوانبار کرابوو، که رۆژی 30ی ڕێبه‌ندان به ئه‌نقه‌ست، له کاتی تێکهه‌ڵچوونی نێوان ده‌رویشه گونابادییه‌کان و هێزه‌کانی ڕێژیم، له‌شاری تاران، شوفێر ئۆتۆبووس بووه‌و، سێ که‌س له هێزه ئینتزامییه‌کانی کوشتووه، هه‌ربۆیه له دوایین کۆبوونه‌وه‌ی دادگا، رۆژی 27ی ڕه‌شه‌ممه ساڵی 96ی هه‌تاوی به سێ جار سزای “قه‌ساس” مه‌حکووم کرا.
نه‌رگز سه‌لاس کچی محه‌ممه‌د سه‌لاس شه‌وی ڕابردوو ڕایگه‌یاند که هه‌وڵه‌کان بۆ ڕاگرتنی ئه‌وحوکمه بێ ئاکام ماوه‌ته‌وه و، له دوایین چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ باوکی، وه‌ک هه‌میشه پێداگربووه که بکوژی ئه‌و سێ مه‌ئمووره شوفێر ئۆتوبووس نه‌بووه، به‌ڵکوو ئه‌و سزایه ئارمانجی سیاسی له پشته.
شیاوی باسه له یه‌که‌م کاتی ئه‌و ڕووداوه ده‌نگۆی ئه‌و هه‌بووه که محه‌ممه‌د سه‌لاس تاوانبار نیه‌و پارێزه‌ره‌کانی و کۆڕ وکۆمه‌ڵی داکۆکیکار له مافی مرۆڤ له ڕه‌وتی په‌روه‌نده‌ی ئه‌و ده‌روێشه گۆنابادییه، گومانیان هه‌بوو.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ وڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 27ی جۆزه‌ردان محه‌ممه‌د سه‌لاس ئێعدام کرا.
محه‌ممه‌د سه‌لاس ده‌روێشی گونابادی خه‌ڵکی بروجێردی پارێزگای لۆڕستان و نیشته‌جێی تاران، دوای ئێعدام کردنی ته‌رمه‌که‌ی ڕاده‌ستی پۆلیسی ئاسایشی وڵات کراوه‌و، به پێچه‌وانه‌ی ویستی بنه‌ماڵه‌که‌ی، ناوه‌نده ئه‌منییه‌کان ڕێگه‌یان نه‌داوه له گۆڕستانی سه‌کینه‌ی تاران بنێژرێ و به شێوه‌ی ئه‌منیه‌تی گواستراوه‌ته‌وه بۆ شاری بروجێرد.
هه‌روا که چاوه‌ڕوان ده‌کرا دوای کۆتایی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی، ماشینی ئێعدامی وه‌گه‌ڕ خستوه‌و هاوکات له گه‌ڵ محه‌ممه‌د سه‌لاس که‌سێکی دیکه‌ش له زیندانی ڕه‌جایی شار ئێعدام کراوه.