ڕۆژی یەکشەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، “کەیوان مینۆیی” چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی گوندی “نێ” سەر بە شاری مەریوان، بەبێ حوکمی دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
تا ئێستا لە شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
کەیوان مینۆیی پێشتریش ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و دوای ٢٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کرابوو.