بەرەبەیانی دووشەممە ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣، مامۆستایەکی ئایینی بەناوی مامۆستا “عەبدوڵلا بەرزگەر” مەلای مزگەوتی ئاوایی “کونەمشکێ” سەر بە شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنەکی نەزانراو گوازرایەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە #چاونیوزی ڕاگەیاند: هێزەکانی ئیتلاعاتی دەمژمێر ٣ی بەرەبەیان بە چەندین ماشێنەوە هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەو مامۆستایە و بەبێ بەڵگەی قەزایی و بە شێوەیەکی پڕتوندووتیژ دوای گەڕان و پشکنینی ماڵەکەی، دەسبەسەریان کرد.
هەتا ئیستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو مامۆستایە لەبەردەست دا نییە.