مامۆستایه‌کی ئایینی شاری بانه بانگ کراوه‌ته دادگای ڕوحانییه‌ت
پێشنوێژ و وتاربێژی مزگەوتی کەوپێچی خواروی شاری بانە په‌روه‌نده‌ی بۆ دروست کراوه و دراوه‌ته دادگای ڕوحانییه‌تی شاری هه‌مه‌دان.
مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د ئه‌دیبی یەکێک لە مامۆستایانی خۆشناوی ناوچه‌یه و ماوەیەکە هەڵوێست و وتارە بەنرخەکانی سەبارەت بە چەوسانەوە و ئێش و ئازارەکانی نەتەوەی کورد بەتایبەت له ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەسەر کۆماری کوردستان و که‌سایه‌تی قازی محەممەد و، له‌سه‌ر هه‌ندێ پرسی وه‌ک خوێندن به زمانی دایک و بارودۆخی کۆڵبەران و هێرشی توند بۆسەر ئەو وڵاتانەی دژی ڕێفرادۆم و گشتپرسی و سەربەخۆیی نەتەوەی کوردن، سه‌رنجی گشتیی خه‌ڵکی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری چاونیوز له ئێستادا په‌روه‌نده‌ی مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بانه‌وه‌وه دراوه‌ته دادگای ڕوحانییه‌ت له شاری هه‌مه‌دان.
شایانی باسه ئه‌وه دووهه‌مین جاره ئیداره‌ی ئیتلاعات په‌روه‌نده له دژی مه‌لا محه‌ممه‌د ئه‌دیبی دروست ده‌کا و هۆکاری ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆ ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه که ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی تووڕه کردوه.