چاونیوز: سپای پاسداران بە هاوکاریی هێزە ئینتزامییەکان ئەو دارستانانەی کە نزیک لە پایگاکانی خۆیانن، بە مەبەستی زیاتر دروس کردنی شوێنی نیزامی، دارستانەکانیان بڕیوە و ژینگەی ئەو شوێنانەی تێکداوە.
سەرچاوەیەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: “سپای پاسداران لە پایگاکانی گوندەکانی “پایگای سپای شاری چنارە، گوندی وێڵە لە نزیک بەنداوی گاڕان” دارستانەکانی ئەو شوێنانەی بڕیوە و تەواوی ژینگەکەشی تێکداوە”.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە : “پایگای هێزە نیزامییەکانی گوندەکانی “دوێسە و گاڕان بە هاوکاریی سپای پاسداران، دارستانەکانی ئەو دوو گوندەیان لە نزیک پایگاکانی هێزە نیزامییەکان بڕیوە”.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هێزەکانی سپای پاسداران و هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، هەڕەشەیان لە هاووڵاتییان ئەو گوندانە کردووە لە ئەگەری ناڕەزایەتی دەربڕین، بەپێی یاسا لەگەڵیان هەڵسووکەوت دەکەن.