بەرەبەیانی چوارشەممە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٣، حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی “ڕەزا بەختیاری” و “مەیسەم فەرهادی فەڕاشی”، لە بەندیخانەی دیزڵاوای ئەم شارە جێبەجێ کرا.
پێشتر ئەم دوو بەندکراوە بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سێدارە حوکم درابوون.
هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوە لەلایەن سەرچاوەی فەرمی یان میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.