بەرەبەیانی سێشەممە ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣، حوکمی لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “نیما مورادی” و “نەسروڵڵا مێنەتی” خەڵکی ئیلام، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
ئەم دوو بەندکراوە لە دوو دۆسیەی جیاجیادا، چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەسبەسەر و پاشان لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.