بەرەبەیانی چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی گوندی “ماڵامیری خواروو” سەر بە شاری سەحنە بە ناوی “جەلیل ئیقباڵزادە”، لە بەندیخانەی قەزەڵحەسار”ی کەرەج جێبەجێ کرا.
ناوبراو چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای داد بە سێدارە حوکم درا.
هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی جەلیل ئیقباڵزادە لەلایەن ناوەندی فەرمی یان میدیاکانی نێوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیندراوە.