چاونیوز: لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاندووە کە: بەرپرسانی ئێران دەبێ حوکمی محێدین ئیبراهیمی کە دوای دادگایی کردنێکی زۆر نادادپەروەرانە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپاوە، هەڵوەشێننەوە و دەرفەتی دادگایی کردنێکی دادپەروەرانە، بەبێ سەپاندنی سێدارەی پێ بدەن.
ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە ڕایگەیاندووە، محێدین ئیبراهیمی لە خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٦ەوە دەسبەسەر کراوە و لەلایەن لقی دووی دادگای شۆرشی ورمێ بە تۆمەتی “بەغی” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپاوە، ناوبراو ئەو تۆمەتانەی لە قۆناخە جۆراوجۆرەکانی دادگایی کردنی ڕەد کردۆتەوە.