کۆڵبه‌رێک له سنووری ناوچه‌ی سه‌رده‌شت به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌کانی هه‌نگی سه‌ر سنوور بریندرا بوو.
به‌پێی هه‌واڵده‌ریی ناوه‌ندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، کۆڵبه‌رێک به ناوی “فه‌رهاد ناسی ” خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت له جاده‌ی کێلێ که‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه‌کانی هه‌نگی سه‌رسنوور و گولله به‌ر لاقی و پشتی که‌تووه و به‌و هۆته‌وه به سه‌ختی برندار بووه.
ناوبراو به گومانی پێبوونی باری قاچاخی دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژ و بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بکرێ ته‌قه‌ی لێ کراوه و ئێستا بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی به‌ڕێی یه‌کیک له نه‌خۆشخانه‌کانی ورمێ کراوه.
شایانی باسه له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵدا لانیکه‌م 14 کۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. له‌و 14 که‌سه پێنج که‌سیان کوژراون و 9 که‌سیش بریندار بوون، هاوکات کاسبکارێکیش له ئاکامی ڕاوه‌دوونانی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له ده‌ست داوه و کۆڵبه‌رێکیش هه‌ر به‌و هۆیه سه‌کته‌ی دڵ لێی داوه و مردوه.