کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ی کورد به ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی گیانی له ده‌ست دا.
هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له پشت خێوه‌تگه له سێ چۆمان پۆلێک کۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله.
له‌و ڕووداوه‌دا که شه‌وێ دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه، 8ی جۆزه‌ردان و بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ڕووی دا، کۆڵبه‌رێک به ناوی ڕه‌سووڵ مرادی، ناسراو به ڕه‌سووڵ گۆران خه‌ڵکی “کانیڕه‌ش” به‌رکه‌وت و له‌جێدا گیانی له ده‌ست دا.
رێبوار که ته‌مه‌نی 27 ساڵ بوو، خێزاندار و باوکی منداڵێکی ساوا بوو.
شایانی باسه سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا لانیکەم 25 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان یان لە ئاکامی ڕاوەدوونانی ئەو هێزانەدا کوژراون و بریندار بوون.