چاونیوز: کچێکی لاوی خەڵکی نەغەدە گیانی سێ کەسی لە مردن ڕزگار کرد و بۆخۆیشی مرد.
بە پێێ ڕاپۆڕتی چاونیوز، بەرپرسی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای ئورمییە ڕایگەیاند، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٣٩٩ کچێکی لاوی تەمەن بیست ساڵانەی خەڵکی نەغەدە توانی بە بەخشینی چەند بەش لە جەستەی خۆی سێ کەس لە مردن ڕزگار بکات.
ئەو لاوەی خەڵکە نەغەدە بە هۆی خوێن ڕسکیان و خوێن ڕێژی مێشکی لەبەر هەڵدڕانی “ئانۆریسم”ی دەمارەکانی مێشکی، ماوەیەکی زۆر بوو ببووه هۆکاری مردنی مێشکی و لەسەر ڕزایەتی بنەماڵەکەی سێ بەش لە ئەندامەکانی جەستەی ئەو لاوە (گورچیلە و جەرگی) درانە سێ نەخۆش کە مەترسی مردنیان لەسەر بوو.