لە دوای گەشەی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی خەڵکی ئێران و کوردستان، ناوەندە ئەمنییەکان دەستیان داوەتە ڕەشبگیری و تا ئێستا لە ئاستی ئێران و کوردستان بە سەدان کەس لە لاوان و خەڵکی ناڕازییان دەسبەسەر کردوە.
رۆژی ڕابردوو چوارشهممه ١٣ی بەفرانبار لاوێکی خەڵکی گوندی “وڕا” سەر بە ناوچەی پاوە بە ناوی بەهمەن فەتاحی و کوڕی جەعفەر، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ناوبراو تۆمەتی هاوکاری کردن لە گەڵ یەکێک لە حیزبە بەرهەڵستکارەکانی رێژیمی وەپاڵ خراوە.
شیاوی باسە لە رۆژانی ڕابردوو لە شارەکانی بانە، ورمێ، ئیلام و کرماشان، چەند کەس لە هەواڵنێران و رۆژنامەنووسانی کورد بە تاوانی بڵاوکردنەوەی زانیاریی و وەشان کردنی هەواڵی تایبەت بەخۆپێشاندانەکانی ئێران و کوردستان دەسبەسەر کراون.