چاونیوز: بەپێی لێدوانی بەرپرسی ئیدارەی پاراستنی ژینگەی مهاباد، قۆپی “بالبالی” شاری مهاباد بەتەواوەتی ویشک بووە.
ئەو قۆپییە لە ٣٠ کیلۆمیتری شاری مهاباد هەڵکەوتووە کە ڕووبەرەکەی ٥٠٠ هیکتارە و ژینگە و شوێنی دەیان جۆر باڵندەی و ماسی جۆراوجۆ و هەروەها سەرچاوەی ئاوی گوندەکانی دەوروپشتی بوو.
ویشکەساڵی نەبوونی بەشەئاوی و بەڵارێدابردنی ڕووبارەکان و نەشیاوی بەرپرسان هۆکاری سەرەکی وشک بوونی ئەو قۆپییە دەنرخێندرێ.