سه‌ره‌ڕای فشاری نوێنه‌رانی مه‌جلیس و هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ كرانه‌وه‌ی دووكان و بازاڕه‌كانی شاری بانه، هێشتا نه‌كراونه‌ته‌وه.
مانگرتنی خه‌ڵكی ناڕازیی بانه پێی له 19هه‌مین ڕۆژی خۆی نا و ، كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمیش له كرانه‌وه‌ی دووكان و بازاڕه‌كانه ده‌سته‌وستان مانه‌وه.
خه‌ڵكی بانه به هۆی داخستنی سنووره‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی ته‌عره‌فه‌كانی گومركی، 19 ڕۆژ له‌وه‌پێش مانیان گرت و هه‌موو دووكان و بازاڕه‌كانی شاریان داخست و هه‌روه‌ها شاره‌كانی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش به مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له مانگرتنی ئه‌و خه‌ڵكه چه‌ند ڕۆژێك دووكان و بازاڕه‌كانیان داخست و ده‌نگی خۆیان خسته پاڵی ده‌نگی خه‌ڵكی بانه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هونەرمەند و وێنەگرێکی کوردی خەڵکی شاری بانە بە مەبەستی پشتیوانی لە مانگرتنی دووکاندار و کاسبکارانی ئەو شارە، وەک ناڕەزایەتی دەربڕینێک، پێشانگای بەرهەمەکانی خۆی ڕاگرت.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەرییەکانی ئیبراهیم عەلی پوور، وێنەگر و هونەرمەندی ناسراوی خەڵکی بانە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕینی لە بارودۆخی خەڵکی مانگرتووی شاری بانە، کردنەوەی پێشانگایەکی تایبەت بە سەفەری رابردووی خۆی ڕاگرت.
ئەو هونەرمەندە کوردە کە لە ئاستی جیهانیدا کار و بەرهەمەکانی ناسراون، پێشتر رایگەیاندبوو کە دوای گەڕانەوە لە سەفەری باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا لە پێشانگایەکدا لە ڕۆژانی ١٢ هەتا ١٦ بانەمەڕ بەرهەمەکانی دەخاتەبەر دیدی خەڵک.
هەروەها ناوبراو سەبارەت بەو بڕیارەی خۆی گوتوویەتی: “تا ئەو کاتەی شارەکەم هەناسەی دێتەوەبەر، بڕیاری کردنەوەی ئەو پێشانگایە هەڵدەوەشێنمەوە”.
شایانی باسە ئیبراهیم عەلیپوور وەکوو هونەرمەندێکی بە توانا و ئاستبەرز و جیهانی، خاوەنی مێداڵی زێڕی کۆمەڵەی وێنەگرانی ئامریکا و هەروەها ئەندامێکی چالاک و هەڵسووڕی ئەنجومەنی وێنەگرانی جیهانە وتا ئێستا چەندین پلەی جیهانیی لە بواری هونەرییدا بەدەست هێناوە.