زیندانی سیاسیی “عیسا ئیبراهیم زادە” خەڵکی ئاوایی “دێشەمس” سەر بە شاری شنۆ، کە لە زیندانی نەغدە دەسبەسەرە و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی بزاڤی سەرتاسەری ژن ژیان ئازادی بووە، بە هۆی درێژ نەکردنەوەی مورەخەسی لەلایەن دەسەڵاتی قەزاییی و بەندیخانە، لە کاتی مورەخەسیدا بە خواردنەوەی “ژەهر” هەوڵی داوە کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێ.
ئەم چالاکە کرێکارییە لە ٣ی ڕەشەممەی ١٤٠١ لە لایەن دادگای ئینقلابی شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر “مێهدی ڕەزایی” بە تۆمەتی “بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان، پڕوپاگەندەکردن دژی نیزام و پەیوەندیکردن لەگەڵ یەکێک لە ئۆپۆزسیۆنە کوردەکانی دژبەری ڕێژیم” بە ٥ ساڵ زیندانی سزادرا کە ٣ ساڵ ەو ماوەیە دەبێ جێبەجێ بکرێ.