چاونیوز: عادل بارامی په‌نابه‌ری کورد که له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکیا بۆ ئێران دیپۆڕت کرابۆوه، بۆ گرتنگه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گوازراوه.
به پێی هه‌واڵی گێشتوو به ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، عادل بارامی، چالاکی سیاسی که ڕۆژی پێنجشه‌ممه 5ی به‌فرانبار وێڕای 33 په‌نابه‌ری تر له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه له سنووری پارێزگای ورمێ به‌ره‌و ئێران ئاودیو کرانه‌وه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا بردرایه گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات.
به پێی هه‌واڵی گێشتوو، دوای دیپۆڕت کردنه‌وه‌ی عادل بۆ ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتوویه‌ک له ئیتلاعاتی شاری خۆی ده‌بردرێته به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره و جارێکی تریش دوای ماوه‌یه‌ک ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئیتلاعاتی شاری ورمێ. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه پێی ڕاگه‌یاندین که، دامه‌زراوه ئه‌منییه‌تییه‌کان تۆمه‌تی”ئه‌ندام بوون له یه‌کێک له حیزبه‌کانی کوردستانی دژبه‌ری ڕێژیم”یان داوه‌ته پاڵ ئه‌و گیراوه.