بەرەبەیانی دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، “شۆڕش ئەبووبەكری” ناسراو بە “شۆڕەسوار” سترانبێژ، ژەنیار و چالاکی هونەری خەڵکی شاری سەردەشت لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ هێزە ئەمنییەکان بەبێ هیچ بەڵگەیەكی یاسایی و بە شێوەیەکی پڕتوندووتیژ و بێ ڕێزی کردن، ئەو هونەرمەندەیان لە ماڵەكەی خۆیدا دەستبەسەر كراوە.
شۆڕش ئەبووبەکری خاوەن ئاکادیمیای هونەری “ئاوای کورد” لە شاری سەردەشتە و ساڵانێکە خزمەت بە چاند و هونەری کوردی دەکات.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری گرتنو ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵ ئەو هونەرمەندە لەبەردەستدا نییە.