١٥٠ کرێکاری شاری پاوە و ١١ کرێکاری “ارکان ثالث”ی پاڵاوگەی گازی شاری ئیلام لە سەر کارەکانیان دەرکران
کارگەی مقرەسازی شاری پاوە کە زیاتر لە ١٥٠ کرێکار کاریان تێدا دەکرد، بە هۆی ناکارایی بەرپرسان لە بەرەبەری داخستن دایە و ١٣٠ کرێکاری ئەم کارگەیەش لە سەر کارەکانیان دەرکراون و بێکار بوون.
ههواڵهکان باس لهوه دهکهن، لە کۆی ١٥٠ کرێکاری ئەو کارگەیە، تەنیا ٢٠ کرێکاری ماوەتەوە، ئەویش بۆ پاراستنی ماشین و کەرەستەکانی ئەو کارگەیە ڕاگیراون.
لهلایهکی دیکهوه کرێکارانی “ارکان ثالث”ی پاڵاوگەی گازی شاری ئیلام باس لە دەرکرانی ١١ کرێکاری ئەو پاڵاوگەیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەکەن.
ئهو کرێکارانه بە هۆکاری نادیار لەسەر کارەکەیان دەرکران و هەواڵدەریی “ئیلنا” لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە کە، ژمارەیەک لە کرێکارانی دەرکراو، ئەندامی شۆرای ئیسلامی کار لەو یەکە بەرهەمهێنەرە بوون و ئەمەش زیاتر نیگەرانی لای کرێکارانی دیکە بۆ دەرکردنیان لە سەر کارەکەیان درووست کردووە.