لە ماوەی سێ مانگەی بەهاری ئەمساڵدا، ١٨٨ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە دەسبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”چاونیوز”؛ ژمارەیەک لەو ١٨٨ کەسە دوای لێکۆڵینەوەی ناوەندە ئەمنیەتییەکان هەتا کاتی دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ٣٩ کەسیش حوکمی ٢ مانگ هەتا ٢١ ساڵ، سەرجەم ١٣١٥ مانگ (١٠٩ ساڵ و ٧ مانگ) زیندانیان لەم وەرزەدا بەسەردا سەپاوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە لە ساڵی١٤٠٢، هەرنەبێ ٩٦٠ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بەتۆمەتی جۆراوجۆر قۆڵبەست کرابوون.